تایبەتمەندییەکانی مووشەکی فەتاح
بۆ جاری یەکەم ئێران لە هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل مووشەکی فەتاحی بەکار هێنا و سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە؛ لە 11ـەمین ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیی دژی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە 18ی حوزەیرانی 2025، بۆ جاری یەکەم، مووشەکی فەتاحی لە هێرشەکانیدا بەکار هێناوە.
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران شەش ڕۆژە بەردەوامە و سوپای پاسدارانیش هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی بۆ سەرئیسرائیل دەکات؛ ڕاشیگەیاندووە، مووشەکی فەتاح هێزێکی وێرانکەر و توانای بەهێزی هەیە لەوەی سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل ببڕێت و ئامانجەکانی بپێکێت.