فەرەنسا دەستپێشخەریی بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەکات
فەرەنسا داوای ڕاگرتنی هەڵمەت و پەلامارەکان لە ئێران و ئیسرائیل دەکات و هۆشداریش دەدات پەرەسەندنی گرژییەکان ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
چوارشەممە، 18ـی حوزەیرانی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای لە جان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کردووە کە دەستپێشخەرییەک "لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ هاوبەشە نزیکەکانی ئەورووپا، بۆ پێشنیارکردنی چارەسەری بەپەلەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران."
سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی ئێلیزێ، ماکرۆن "نیگەرانی خۆی سەبارەت بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات، دەربڕی.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر دوێنێ سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، ئیمانوێل ماکڕۆن راگەیاند "هەوڵدان بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئێران لە ڕێگەی هێزەوە، هەڵەیەکی ستراتیجییە و پێویستە هەرچی زووە هێرشی سەر خەڵکی سڤیل ڕابگیرێن."
هەروەها ڕایگەیاند، هەر لایەنێک بڕوای وا بێت بە هێرشی مووشەکی وڵاتەکەی سەر دەکەوێت، ئەوە هەڵەیە.