ئێران شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
ئێران له‌ژێر ناوی "به‌ڵێنی ڕاستگۆیی3" شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد؛ هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل داوا له هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن خۆیان حه‌شار بده‌ن.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رچاوه مێدیاییه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وڵاته‌كه‌یان شەپۆلێکی دیکەی هێرشی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
هاوكات مێدیای ئیسرائیل جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ده‌ستنیشان كردووه، كه له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كراوه و وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه. به‌رپرسانی ئیسرائیلیش داوایان له هاووڵاتییانیانی ته‌لئه‌ڤیڤ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیسرائیل كردووه، بچنه په‌ناگه‌كان و خۆیان حه‌شار بده‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.