ڕۆژنامه‌یه‌ك: تره‌مپ پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی په‌سند كرد

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆتایی هات؛ ده‌شڵێت، گه‌وره یاریده‌ده‌رانی خۆی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی په‌سند كردووه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره یاریده‌ده‌رانی خۆی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی په‌سند كردووه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دوا خستووه تا ئه‌وه كاته‌ی ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌بێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.