ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد

ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و ئیسرائیلیش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌.

پێنجشه‌ممه‌، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ئێران شه‌پۆلێكی دیكه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرده‌وه‌، له‌ لای خۆیه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌ و له‌ ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌یفا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیسرائیلیش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێ درا.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، شه‌پۆلی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل 10 بۆ 15 مووشه‌ك ده‌بێت.

سوپای حكوومه‌تی ئیسرائیل داوای له‌ هاووڵاتییانی كردووه‌، بچنه‌ په‌ناگه‌كان خۆیان حه‌شار بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران دێت.

سوپای پاسدارانی ئێران له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌و شه‌پۆله‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆدا، چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازی و پیشه‌سازیی سه‌ربازیی له‌ حه‌یفا و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ ئامانج كراون.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.