ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران هۆشداریی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا
ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران هۆشداریی ده‌داته ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ران و خۆتێههڵقورتاندنێكی له شه‌ڕی دژ به وڵاته‌كه‌ی و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامی توندیان ده‌بێت.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران هۆشداریی دایه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕی ئیسرائیل له دژی وڵاته‌كه‌ی نه‌كات و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان بكات، ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی توند ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران گوتووشیه‌تی، له‌سه‌ر حكوومه‌تی سته‌مكار و تاوانباری ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه گه‌مژه‌كه‌ی پێویسته بزانن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئێران بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی توند و گورزێكی كوشنده ده‌بنه‌وه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.