پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی میری ئێزدیان دەکات.

پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی میر جوقی عەلی بەگ، کەسایەتیی ناسراوی ئێزدیان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنەماڵەی كۆچكردوو و میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان و میر جەهوەر عەلی بەگ، بریكاری میر كرد و هاوبه‌شی و خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی میر جوقی پێ ڕاگه‌یاندن و داوای له‌ خوای گه‌وره‌ كرد، كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدات.

دەقی پرسەنامەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا کەسایەتیێ بەرنیاسێ ئێزدییان (میر جوقی عەلی بەگ)، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا وی یا بەرێز و بەڕێزان میر حازم تەحسین بەگ میرێ ئێزدییان و میر جەهوەر عەلی بەگ وەکیلێ میری دکەم و هەڤپشکێ خەما وانم.

خودێ یێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
2025/6/19

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment