زاخارۆڤا بۆ كوردستان24: ڕێگە نادەین وڵاتانی خۆرئاوا ڕێکخراوی جیهانیی وزەی ئەتۆم وەک کەرەستەی فشار بەکار بهێنن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 لەبارەی هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕاگەیاند، سەرۆک و وڵاتەکەی لەچوارچێوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.
زاخارۆڤا گوتی: وڵاتانی خۆرئاوا دەخوازن رێکخراوی جیهانی وزەی ئەتۆم وەک کەرستەی فشار بەکاربهێنن، بەڵام ئێمە ڕێگەیان نادەین ئەو کارە بکەن، پشتیوانی لە ڕێکخراوی جیهانی وزەی ئەتۆم دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە پیشەییانەی بۆ ڕاپەڕاندنیان هاتۆتە کایەوە، بەردەوام راستی و بەڵگەنامەی پێویست دەخەینە بەردەست.
هەروەها گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ڕووسیا له گوتهیهكدا له كۆڕبهندی ئابووریی سان پترسبۆرگ ڕایگهیاند، ئهمهریكا یان له مهترسییهكانی دهستوهردان و خۆتێههڵقورتاندن له شهڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاگادار كردووه كه ئهنجامێكی وههای دهبێت ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.