وەزارەتی دەرەوەی چین: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوپەڕی مەترسیدایە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژە بەوە دەکات، دژی بەکارهێنان و هەڕەشەی سەربازین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، پێویستە هەمووان بێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ.
گوو ژیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی چین، دوێنێ پێنجشەممە، 19ـی حوزەیرانی 2025، ڕاگەیاند: دۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییدایه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت. چین دژی به‌كارهێنانی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی توندوتیژه كه پێشێلی یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات و پێشێلی سه‌روه‌ری و ئاسایش و شكۆی وڵاتانی دیکەبكات.
گوتەبێژی وەزاتی چین ئەمەشی گوت: دژی به‌كارهێنان یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێزه له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و پێویسته هه‌مووان بێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتووگۆ و بۆ ڕێگریكردن له كاره‌ساتیكی گه‌وره‌تر.