سعوودیە لەبارەی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران داوایەک لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات
سعوودیە ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.
یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، سعوودیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ناوچەکە پێویستی بە ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان هەیە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا، سعوودیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە لەم کاتە هەستیارەدا، هەوڵەکانی دوو هێندە بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە کۆتایی بە قەیرانەکان نهێنێت و لاپەڕەیەکی نوێ لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بکاتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر سێ شوێنی ئەتۆمی ئێران و دۆناڵد ترەمپیش گوتی: هێرشێکی زۆر سەرکەوتوومان کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆ.