دادگای باڵای ئەمەریکا ڕێگەی بە ڕاگواستنی کۆچبەران دا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، دادوەرەکانی دادگای باڵای ئەمەریکا، فەرمانێکی دادگایان ڕەت کردەوە، کە داوا لە حکوومەت دەکات دەرفەتێک بداتە ئەو کۆچبەرانەی کە بڕیارە بۆ وڵاتی سێیەم ڕابگوێزرێن.
ئەم بڕیارەی دادگای باڵا کە ڕۆژی دووشەممە دەرچووە، ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەست بکاتەوە بە ڕاگواستنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی سێیەم، جگە لە وڵاتی خۆیان، بەبێ ئەوەی دەرفەتیان پێ بدات ئەو زیانانە ڕوون بکەنەوە کە لەکاتی ڕاگواستنیاندا تووشیان دەبێت.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە مانگی شوباتی ڕابردوودا هەنگاوی نا بۆ ڕاگواستنی خێرای کۆچبەرانی نایسایی بۆ وڵاتانی سێیەم. گرووپەکانی داکۆکیکردن لە مافی کۆچبەران داوای یاساییان تۆمار کرد کە دەیانەوێت ڕێگریی بکەن لە ڕاگواستنی کۆچبەران بەبێ ئەوەی گوێیان بۆ بگیرێت.
دادوەر، برایان مۆرفی، گوتی: ئیدارەی ئەمەریکا هەوڵی ناردنی کۆمەڵێک کۆچبەری بۆ سوودانی باشوور داوە کە لە ڕووی سیاسییەوە ناسەقامگیرە، ئەمەش پێشێلکردنی مافی مرۆڤە، چونکە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری دابوو لە گەشتکردن بۆ سوودانی باشوور، بەهۆی تاوان و ڕفاندن و شەڕی چەکدارییەوە.
دەستوەردانی دادوەرەکە بووە هۆی ئەوەی حکوومەتی ئەمەریکا ئەو کۆچبەرانە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە جیبۆتی بهێڵێتەوە.