رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به‌ مه‌رج پاڵپشتی له‌ ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ده‌كات

تێدرۆس ئه‌دهانۆم: ده‌بێت ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ كاریگه‌ر به‌كاربهێنین

K24- هه‌ولێر:

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، پاڵپشتی ھیچ ڤاکسینێك ناکەن ئەگەر دڵنیا نەبنەوە کە کاریگەر و سەلامەتە.

تێدرۆس ئەدھانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی "WHO" گوتی: ئەگەر ڤاکسینەکەش ئامادەبوو پێویسته‌ سەرەتا به‌ ستافە پزیشکیەکان و کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی زۆر پێویستیان پێیەتی بدرێت و داپەروەری لە دابەشکردنیدا ھەبێت.

ئه‌دهانۆم گوتیشی: ھەموومان پێمانخۆشە ھەواڵێكی دڵخۆشکەر لەبارەی ڤاکسینی کۆڤید 19 ببیستین.

هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، "رێکخراوی تەندروستی جیھانی پاڵپشتی ھیچ ڤاکسینێك ناکات، ئەگەر کاریگەر و سەلامەت نەبێت. بەڵام ھەرکاتێك ئەو ڤاکسینە کاریگەر و سەلامەتە ئامادەبوو، دەبێ ئێمەش بەکاریگەری بەکاری بھێنین. دەمانەوێت ھەموو کەسێك لە ھەموو شوێنێکی جیھان دەستی پێی بگات. بەڵام ئەگەر لە قۆناغی یەکەمدا بڕەکەی کەم بوو، پێویسته‌ سه‌ره‌تا بدرێتە ستافەکانی تەندروستی و ئەوانەی کە دۆخیان لە مەترسیدایە، لەناویشیاندا بەتەمەنەکان. واتە کاری لە پێشینەی ئێمە ئەوە دەبێت، کە ھەندێك کەس له‌ ھەموو وڵاتان وەریبگرن، نەك ھەموو کسێك لە ھەندێك وڵات. بە نەتەوەیی کردنی ڤاکسین پەتاکە درێژتر دەکاتەوە".

H.B

Fly Erbil Advertisment