تره‌مپ و زیلینسكی كۆ ده‌بنه‌وه
سەرۆکانی ئەمەریکا و ئۆکرانیا لە پەروارێزی لوتکەی ناتۆ کۆ دەبنەوە.
سێشەممە، 24-06-2025، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕایگەیاند، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی لوتكه‌ی ناتۆ له لاهای، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و ڤلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكرانیا بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، تیمی هه‌ردوو وڵات خه‌ریكی دوایین وردهكارییهكانن بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و گفتوگۆكانیش دوا نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، 25-06-2025، بەڕێوە دەچن.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، لە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و زیلینیسکیدا، سزاكانی سه‌ر ڕووسیا و چۆنییه‌تی كڕینی چه‌كی ئه‌مەریكی له لایه‌ن ئۆكرانیاوه، تاوتوێ دەکرێن.
دوایین کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، ڕۆژی 26-04-2025، لە کەنیسەی 'سەنت پیتەرس باسیلیکا' لە ڤاتیکان بەڕێوە چوو.
پێشتریش و لە ڕۆژی 28-02-2025، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کاتى سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کۆ بووەوە و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بوو.