گۆتێرێز: داوا لە ئیسرائیل و ئێران دەکەم پابەندی ئاگربەست بن
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات، داواکاریشە هەردوولا پێوەی پابەند بن.
سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکی ڕۆژانەمەوانیدا، خۆشحاڵی خۆی بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرایل دەربڕی و داواش لە هەردوو وڵات دەکات پێوەی پابەند بن.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای پێشوازیکردنی لە ڕێکەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هیواشی خواست ڕێكکەوتنی هاوشێوە لەبارەی ململانێکانی دیکەی ناوچەکە بکرێت.
سێشهممه، 24ـی حوزهیرانی 2025، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگهیاند و گوتی: جیهان پێشوازیی لهم بڕیاره دهكات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست كرد.