گۆتێرێز: داوا لە ئیسرائیل و ئێران دەکەم پابەندی ئاگربەست بن

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات، داواکاریشە هەردوولا پێوەی پابەند بن.

سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکی ڕۆژانەمەوانیدا، خۆشحاڵی خۆی بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئیسرایل دەربڕی و داواش لە هەردوو وڵات دەکات پێوەی پابەند بن.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای پێشوازیکردنی لە ڕێکەوتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل، هیواشی خواست ڕێكکەوتنی هاوشێوە لەبارەی ململانێکانی دیکەی ناوچەکە بکرێت.

سێشه‌ممه‌، 24ـی حوزه‌یرانی 2025،  دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی: جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره‌ ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له‌ جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.