حكوومه‌ت كێشه‌ی نه‌بوونی ناسنامه‌ی منداڵانی بێسەرپەرشت چاره‌ده‌كات

دوو منداڵی بێسەرپەرشتیار، وێنە، کوردستان24
دوو منداڵی بێسەرپەرشتیار، وێنە، کوردستان24

لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک خانەی بێسەرپەرشتان هەیه‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی چەندین پرۆژە و هاوکارییەوە کار بۆ خزمەتکردنی زیاتریان دەکات، بەڵام یەکێک لەو گرفتانەی لە کاتی خوێندن ڕووبەڕووی ئەو منداڵانە دەبێتەوه‌، نەبوونی ناسنامەی کەسییە.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیرانی 2025، بە ماڵپەری کوردستان24ـی گوت: ساڵانە لە خانەکان ڕووبەڕووی گرفتی نەبوونی ناسنامە دەبینەوە بۆ منداڵانی بێسەرپەشت، بەتایبەتی لە کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لە وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووه‌ کارئاسانیان بۆ بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵاتیی هەولێر گوتی: یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی منداڵانی بێسەرپەرشت نەبوونی ناسنامەیە، دروستکردنی ناسنامە پێویستی بە دادگا و داواکاری گشتیی هەیە، چەندین جار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم کێشەیەمان تاوتوێ کردووە، لە هەوڵداین چارەسەرێکی بنەڕەتی بدۆزینەوە.

لە هەولێر نزیکەی 65 منداڵی بێسەرپەرشت لە کچان و کوڕان لە خانەكان هه‌یه‌.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment