پزیشكیان: گه‌لی ئێران سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد

سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل به‌هۆی سه‌ركێشییه‌كانییه‌وه جه‌نگی به‌سه‌ردا سه‌پاندن؛ ده‌شڵێت، ئێرانییه‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان تۆمار كرد.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، مێدیای ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران كردووه و پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر ئیسرائیل"ـی لێ كردوون و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل جه‌نگیی هه‌ڵگیرساند و ئێرانییه‌كان به سه‌ركه‌وتن كۆتاییان پێ هێنا.
مه‌سعود پزیشكیان گوتووشیه‌تی، ئیسرائیل به‌هۆی سه‌ركێشییه‌كانییه‌وه جه‌نگێكی دوازده ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، به‌ڵام ئێران سه‌ركه‌وت.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.