سوپاسالاری ئیسرائیل: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له دژی ئێران كۆتاییان پێ نه‌هاتووه
سوپاسالاری ئیسرائیل ده‌ڵێت، هه‌ر چه‌نده ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراوه و چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژ به ئێران كۆتاییان پێ نه‌هاتووه.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، ئییال زه‌میر، سوپاسالاری ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی ڕایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و چوونه‌ته ناو وه‌رزێكی زۆر گرنگ، كه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی ئێران كۆتاییان پێ نه‌هاتووه.
ئییال زه‌میر گوتووشیه‌تی، ده‌چنه ناو وه‌رزێكی نوێی پڕ له ده‌ستكه‌وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستا. "پرۆژه ئه‌تۆمی و مووشه‌كی ئێرانمان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ په‌ك خست، به‌ڵام گرنگه ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی بمێنین."
سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌مه‌ودوا سه‌رنج ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر غه‌ززه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌كان و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
سێشه‌ممه، 24ـی حوزه‌یرانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاگربەستی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕایگه‌یاند و گوتی، جیهان پێشوازیی له‌م بڕیاره ده‌كات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، دوای 24 كاتژمێری دیكه، ئێران و ئیسرائیل به فه‌رمی شه‌ڕ ڕاده‌گرن. سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی، خه‌ریك بوو به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بێت.
تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌ستپێشخه‌ریی ده‌كات و شه‌ش كاتژمێری یه‌كه‌م شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئیسرائیل له 12ـه‌مین كاتژمێر شه‌ڕ ڕاده‌گرێت و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.