راپۆرتی کاری ئەمەریکا بەهای دۆلار بەرز دەكاتەوە

نرخی زێڕ دادەبەزێت

K24 - ھەولێر

راپۆرتی بازاڕی کاری ئەمەریکا، بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەرزکردەوە و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نرخی زێڕی بە رێژەی زیاتر لە 2% دابەزاند.

نرخی زێڕ لە کۆتا مامەڵەکانیدا بە رێژەی 0.4% بۆ 1922 دۆلار و 71 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، هەروەها لە گرێبەسە داهاتووەکانیشدا نرخی ئەو کانزا زەردە بە رێژەی 0.5% بۆ 1927 بۆ 1927 دۆلار و 30 سەنت دابەزی.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار بە رێژەی 0.5% بەرزبووەوە، كه‌ لە دوای مانگی نیسانەوە به‌رزترین ئاستی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ تۆماری ده‌كات.

بە گوێرەی راپۆرتی بازاڕی کاری ئەمەریکا، لە کەرتی کشتوکاڵی ملیۆنێک و 371 هەزار کەس لە مانگی ئابدا گەڕاونەتەوە سەرکار و رێژەی بێکاریش لە 10.2% بۆ 8.4% دابەزیوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی كوردستان 100 دۆلاری ئەمەریکیی بەرامبەر بە 123150 دیناری عێراقییە.