وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمی نییە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەست ڕازیبوون و ئێستا دۆخێکی باش هاتووەتە ئاراوە.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2025، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕاگەیاند: ئێران و ئیسرائیل ڕازیبوون بە ئاگربەست و ئێستا دۆخێکی باش هاتووەتە ئاراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: ترەمپ پیاوێکی بازرگانە دەیەوێت ئاسایشی وڵاتەکەی لە ڕێگەی بازرگانییەوە بپارێزت و دۆناڵد ترەمپ بژاردەی بەخۆی هەیە و ناتوانم باسی بکەم.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، ئێستا ئێران چەکی ئەتۆمی نییە و نابێت هەیبێت.