فازڵ حاوی: لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی لە عێراق تۆمار نەکراوە
دەستەی نیشتمانی عێراق بۆ چاودێری ئەتۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجی ڕایگەیاند، دوەای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی لە هەوای عێراقدا تۆمار نەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2025، سەرۆکی دەستە و بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندی فریاکەوتن بۆ تیشکدانەوەی ئەتۆمی، فازڵ حاوی مەزبان، لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: تیمەکانی فریاکەوتنی چاودێری پێشهاتەکانیان کردووە سات بە سات بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندی فریاکەوتن بۆ تیشکدانەوەی ئەتۆمییەکان.
ڕوونیشی کردەوە، "هەموو سیناریۆ ئەگەرییەکان، لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و خراوەتە بەردەم سەرۆکی حکوومەت، هەروەها بە شەفافیەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە بە بڵاوکردنەوەی لێدوانی دڵنیاکەرەوە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
ئاماژەی بەوەش کرد، "لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکە ورد بوون، هیچ پیسبوونێکی تیشکدەر لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەکاندا تۆمار نەکراوە."