سوپای ئیسرائیل: بە فڕۆکەی جەنگی شوێنێکی حزبوڵڵامان لە باشووری لوبنان بۆمباران کرد

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی، 27ـی حوزەیرانی 2025، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بە فڕۆکە جەنگییەکانمان شوێنێکی حزبوڵڵامان لە چیای بیوفۆرت لە باشووری لوبنان بۆمباران کردووە.

لە بەیاننامەیەکەی سوپای ئیسرائیلدا ئاماژەی بەوە کراوە، ئەو شوێنە لە ڕابردوودا بەهۆی هێرشە ئاسمانەکانمانەوە وێران بووە و حزبوڵڵا هەوڵی نۆژەندکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنەی داوە.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەش کرد، پێشتر هەوڵەکانی حزبوڵڵایان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنە دەستنیشان کردووە، هەروەها بە ژێرخانی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا ناوی برد و بۆمبارانی کردووە.

سوپای ئیسرائیل ئاوەدانکردنەوەی ئەو شوێنەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای لێکگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زانی، هەر بۆیە بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە هەموو هەوڵێک بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنیی بۆ سەر ئیسرائیل.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment