دەرمانێکی نوێ هیوا بە نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەکەم دەدا

ئەنجامی تاقیکردنەوەیەک دەری دەخات کە ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە و پێویستیان بە دابەزاندنی کێش هەیە، ڕەنگە بتوانن سوود لە دەرمانی "سیماگلۆتاید" وەربگرن.

سیماگلۆتاید، یەکێکە لەدەرمانەکانی کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسکی ئۆزمبیک و ڕیپلێسوس، بۆ چارەکردنی نەخۆشیی شەکرە و دابەزاندنی کێش. 

سەرۆکی توێژینەوەکە 'ڤیرال شا' لە زانکۆی ئیندیانا، لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ نەخۆشیی شەکرە، گوتی: 36 نەخۆش کە هەفتانە دەرزی سیماگلۆتایدیان لەگەڵ ئەنسۆلینی ئاسایی خۆیان لێ دەدرا، دەرکەوت کاریگەریی لەسەر شەکرەی جۆری یەکەم و دابەزاندنی کێش هەبووە. 

یەک لەسەر سێی ئەو نەخۆشانەی دەرمانی سیماگلۆتایدیان بەکار دەهێنا سێ ئامانجی توێژینەوەکەیان بەدەست هێناوە، کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن لە مەودای  70 بۆ 180 میلیگرام لە دیسیلیتر، کەمبوونەوەی شەکری خوێن و دابەزینی کێشی جەستە بەلایەنی کەمەوە لە %5 . تێکڕای دابەزینی کێش بە سیماگلۆتاید نۆ کیلۆگرام بووە.

 

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment