ناتانیاهۆ بۆ ترەمپ: پێکەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەزن دەکەینەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: سوپاس بۆ تۆ دۆناڵد ترەمپ، پێکەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە مەزن دەکەینەوە.

ئەمەش دوای پۆستێک دێت، سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی لە دادگاییکردنی بەردەوامی ناتانیاهۆ گرت و بە "پاڵەوانێکی جەنگیی هاوپەیمانی ئەمەریکا، دژی ئێران ناوی برد کە ئێستا لەگەڵ حەماس دانوستان دەکات بۆ ڕێککەوتن."

ماوەی چەند مانگێکە نەتانیاهۆ، هەفتەی دووجار ئامادەی دادگا دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون، بەڵام لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دانیشتنەکان دواخران.

درەنگانی شەوی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئێران لە یەک کاتدا داوای ئاشتییان کردووە، ئێستا کاتی ئاشتییە و جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست براوەی ڕاستەقینەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیلن.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

ە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.