زیاتر لە 4 ملیار دۆلار لە گەنجینەی تورکیا کەمدەكات
مانگی ئاب 4.1 ملیار دۆلار لە گەنجینەی تورکیا کەمیکردووە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی گەنجینەی توركیا پێشبینی دەكات ئەو كورتھێنانەی مانگی رابردوو لە یەدەگی نەختینەی تۆماركراوە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار بێت.
وەزارەتی گەنجینەی و دارایی توركیا رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت یەدەگی نەختینە لە گەنجینەی توركیا، مانگی رابردوو كورتھێنانێكی بەبڕی 30 ملیار و 400 ملیۆن لیرەی توركی تۆماركردووە، كە یەكسانە بە 4 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەی بەوەكردووە، مانگی رابردوو داھاتی نەختینەی لە گەنجینەكە بۆ 15 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك 10.5% زیادیكردووە لەسەر بنەمای ساڵانە.
ھەروەھا خەرجییەكان بە سوودەوە گەیشتووەتە نزیكەی 11 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی.