زێدەڕۆیی لە سزادانی منداڵ لەوانەیە ئەنجامی پێچەوانەی ھەبێت
منداڵ متمانە و بڕوای بە خۆی و ئەوانی دیكە نامێنێت

K24 – ههولێر:
یەكێك لە گرنگترین پرهنسیپەكانی پەروەردە، كە لەوانەیە لە وەرزی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە، حەسانەوە بە دایك ببەخشێ، پەیڕەوكردنی شێوازی پاداشت و سزایە لەگەڵ منداڵ. دەبێت منداڵ بزانێت پاداشت لە ئەنجامی رەفتاری باشە و سزاش لە ئەنجامی رەفتاری خراپە. بە رهچاوكردنی قەوارەی پاداشت گەورهتر بێت لەوەی سزا. ھەروەھا چەسپاندنی جۆرەكانی پاداشت و سزا بەپێی كردەوەكان نەك بەپێی ھەوەس. دەبێت وەك پەروەردەكار دووربكەوینەوە لە شێوازی بەراوردكردن لە نێوان منداڵێك و منداڵێكی دیكەدا، بەڵكو لە نێوان خۆی و خوشك وبراكانیشیدا. ئامانج لە شێوازەكانی پاداشت و سزا، سوود و بەھا گەیاندنە بەو بڕیار و فەرمانانەی كە منداڵەكانمان پێ پەروەردە دەكەین.
دكتۆر ئەحمەد عەبدولعال، راوێژكاری پزیشكی منداڵ بۆ دایك و باوكان رووندەكاتەوە چۆن رەفتار لەگەڵ منداڵدا بكەن.
دەبێت جەخت لە سەر پاداشتی منداڵەكەت بكەیتەوە كاتێك ئەوەی لە سەریەتی ئەنجامی دەدات، نەك جەخت لە سەر سزادانی بكەیتەوە ئەگەر نەیتوانی.
ھەروەھا دەبێت كەمترین ئامرازی توندی لە پەروەردەكردندا و كاریگەریترینیان بەكاربێنی و دەبێت لەگەڵ منداڵەكەت لە كاتی راستكردنەوەی رەفتاریدا بە رێزەوە بجوڵێیتەوە.
ئەو ھەڵوێستانەی پێویستییان بە پاداشتە:
منداڵ لە تەمەنی بچوكییدا پێویستیی بە پاداشتە بۆ ئەوەی ھەست بە خۆشەویستی و ویستی بەردەوامبوون لە پەرەسەندندا بكات.

ئەو رەفتارە باشەی دەتەوێت بەھێزی بكەی:
رەفتار و نمرە باشەكان
لەوانەیە بەشێوەیەكی بەھرەیی و بەبێ فێركردن منداڵ ھەندێك رەفتار بنوێنێت، وەك سۆز بەرامبەر كەسانی دیكە و ھاوكاریكردنیان، پاداشتكردنی لە لە سەر ئەو رەفتارانە ئەم جۆرە رەفتارانەی لە لا بەھێزتر دەكات و زیاتر دەیانچەسپێنێت، بۆ ئەوەی بزانێت ئەم رەفتارانە قبوڵكراو و ویستراون.
بەھرەمەندی و توانا تایبەتییەكان:
گەشەپێدانی بەھرەكان
ھەندێك منداڵ توانا و بەھرەی تایبەتیان ھەیە و دەبێت ھەوڵ بدەین بە پاداشتكردن پەرە بەو بەھرانەیان بدەین. لەم حاڵەتەدا كاردانەوە و وهڵامە ئەرێنییەكانمان بە دڵی منداڵەكە دەبێت و ھانیدەدات بۆ ئەوەی كۆششی زیاتر بكات بۆ پەرەسەندنی بەھرەكانی بۆ ئەوەی دەستخۆشی زیاتر بەدەستبێنێ.
نەریتە باشەكان وەك پاكی و سیستەم وئەنجامدانی ئەركەكانی و زوو خەوتن
ئەو ھەڵوێستانەی پێویستیان بە سزادانە:
كاردانەوە و وڵامدانەوە رەفتارە قبوڵنەكراوەكان
گریانی توند
وەك توڕەبوون، شەڕانیەت، گریانی زۆر، ركهگرتن، جنێودان و ئاراستەكردنی قسەی خراپ بەرامبەر بەكەسانی دیكە.
سزادانی منداڵ لەو حاڵەتانەدا بە سزایەكی دەستنیشانكراو كە لەگەڵ رەفتاری منداڵەكە بگونجێت، ھاوكاری منداڵەكە دەكات لە كەمكردنەوەی ئەو رەفتارە و دووبارەنەكردنەوەی یان كردنی بە بەشێك لە كەسایەتی خۆی.

ئەو رەفتارانەی لەگەڵ بەھا و پێوەرەكانی كۆمەڵگا و ماڵەوە ناگونجێن:
وەك جگهرەكێشان، راكردن لە قوتابخانە، قسەی بێڕێز، رێزنەگرتن لە ئەندامانی خێزان و مامۆستا و بایەخنەدان بە ئەركەكانی قوتابخانە، ئەمانەش لەو شتانەن، كە دەبێت منداڵ لە سەری سزا بدرێت بۆ ئەوەی بزانێت قبووڵكراو نییە.
نەریتە خراپە زیانبەخشەكان:
گیرۆدەبوونی یارییە ئەلیكترۆنییەكان
وەك بایەخنەدان بە پاكی خۆی و گیرۆدەبوونی یارییە ئەلیكترۆنییەكان، ئەمانە ھەموویان دەبێت منداڵ لەسەریان سزا بدرێت بۆ ئەوەی لێی دوور بكەوێتەوە و كەمتر بایەخی پێبدات.
ئەو ھەڵانەی لەوانەیە دووچارمان بێت لە كاتی بەكارھێنانی شێوازی سزا و پاداشت لەگەڵ منداڵاندا
خۆت دوور بگرە لە سەرزەنشتكردنی توند و رەق:
وێڕای گرنگی و كاریگەری و ئەو سەركەوتنەی شێوازی سزا و پاداشت چەسپاندوویەتی وەك شێوازێكی پەروەردەیی، بەڵام ھەندێك جار دایكان و باوكان بەھەڵە ئەم شێوازە لەگەڵ منداڵەكانیان بەكاردەھێنن. بەكارھێنانی خراپ بۆ سزا و پاداشت لە جیاتی گەیشتن بە ئامانجی پەروەردەیی، ئەنجامی پێچەوانە و نەرێنیی دەبێت و ھاوكات ئەم شێوازە پەروەردەییە كاریگەرییەكەی شكست دێنێت دوای ئەوەی كە نیعمەتێك بوو بۆ گەیشتن بە ئامانجی ویستراو.

ئەو ھەڵانەی كە باون لە بەكارھێنانی ئەم شێوازە:
زۆر لۆمەكردن:
سەركوتكردن و توندی: مەبەست لە سزا پەروەردەكرنی رەفتاری مناڵەكەیە؛ بۆیە دەبێت ھۆشمەندانە لێكۆڵینەوەی لە سەر سزاكە كرابێت بەشێوەیەك كە بە ئامانجی خۆی بگات، چونكە زیادەڕۆیی لە سزادان لەوانەیە ئەنجامی پێچەوانەی لێبكەوێتەوە وەك ئەوەی منداڵ متمانە و بڕوای بەخۆی و بە كەسانی دیكە نەمێنێت.
نهزانین و لەگەڵ رۆیشتن:
وەك سزا، دەبێت پاداشتیش بە ھەمان شێوە لێكۆڵینەوەی لە سەر كرابێت و لەگەڵ ھەڵوێستەكە گونجاو بێت بە شێوەیەك زیادەڕۆیی تێدا نەكرێت، چونكە ئەو كات پاداشتیش بەھای خۆی نامێنێ و دەبێتە نهزانین و منداڵ دەكات بە كەسایەتییەكی ھەلپەرست و ركگر.
زیادەڕۆیی لە پلەی سزا و پاداشت: ئامانج لە ھەردوو رووەی وهڵامدانەوە؛ پەروەردە و فێركردنە و مەبهست لێی نهزانین و تۆڵەكردنەوە نییە. بۆیە دەبێت ئاستی سزا و پاداشت ھاوسەنگ بن لەگەڵ رەفتاری منداڵەكە بۆ ئەوەی ئەنجامی پێچەوانەی نەبێت وەك: فێرە درۆكردن و فرتووفێڵ بێت تاكو خۆی لە سزا بدزێتەوە، یان پاداشت بەدەستبێنێت یان لە ترسان تووشی گۆشەگیری و دوورپەرێزی ببێت.
بۆیە دەبێت گونجان ھەبێت لەنێوان پاداشت و سزادا لەگەڵ جۆری وهڵامدانە و پلەكەی؛ بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی سەرنەكەوتنی ئەم شێوازە و بەدەستھێنانی ئەنجامی نەرێنی لەبەكارھێنانیدا بۆ ئامانجی پەروەدەیی.

جۆرەكانی پاداشت:
*پاداشتی كۆمەڵایەتی
پاداشتی كۆمەڵایەتی: لە خەندە و ماچكردن و باوەش پیاكردندا خۆی دەنوێنێت، ئەم پاداشتە رۆڵێكی كارای ھەیە لە باشكردنی رەفتاری منداڵ و شێوازێكی جوانی پێدەبەخشێت لەگەڵ خێزان و كۆمەڵگای دەرەوەدا، ھەروەھا متمانە و بڕوابەخۆبوونی پێدەبەخشێت.
*پاداشتی مادی
پاداشتی مادی، ئەوەیە؛ تۆ پارچە شیرینییەك یان پارەیەك بدەیت بە منداڵەكە یاخود یارییەك یان بوكەڵەیەكی بۆ بكڕی یانیش گەشتێكی كات بەسەربردن بە خۆشی بۆی دابین بكەیت، پێویستە ئەو بەڵێنەی بە منداڵی دەدەیت بەبێ دواكەوتن جێبەجێیبكەیت؛ چونكە ئەوە منداڵ فێرە درۆ و بێبەڵێنی دەكات.

جۆرەكانی سزا:
- كاتی تهرخانكراو بۆ سزادان
ئەم رێگایە لە رێگا كاریگەرەكانە لەگەڵ منداڵان، ئەم بیرۆكەیە، لەوە خۆی دەنوێنێ، ھەر كە منداڵ ھەڵە یان رەفتارێكی نابەجێ دەكات، پێی بڵێیت، كە بۆ چەند خولەكێك سزا دەدرێت و دەبێت ئەوە كاتەش بەپێی تەمەنی بۆی دەستنیشانبكرێت. دواتر ئەو شوێنە دەستنیشانبكرێت كە تێیدا سزاكە وەردەگرێت، وەك ئەوەی بخرێتە سەر كورسیەك لە سوچێكی دەستنیشانكراودا و كاتێك دەست بە گریان و قسەكردن دەكات و ناڕەزایی دەردەبڕێت، دەبێت جارێكی دیكە سزاكەی بۆ بگەڕێنیتەوە و نابێت رێگا بدرێت سزاكە فەرامۆش بكات.
- بێبەشكردنی منداڵ لەو شتانەی كە خۆشیان دەوێت بە شێوەیەكی كاتی، وەك كۆمپیۆتەر، ئایپاد، پلەی ستێش و تۆپانێ.
- زیاد ئیشكردن لە ماڵەوە
- فەرامۆشكردن
- سەرزەنشتكردن یان وشەی توند بەبێ شكاندنەوە و خۆھەڵكێشان بە سەریدا.
- ترساندن
وەك ھەڕەشەكردن لە بێبەشكردنی لە شتێك یان پاداشتێك ئەگە رەفتارێكی ناپەسندی ئەنجامدا یان ئەنجامی خراپ لە رەفتارەكانی كەوتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی گۆڤاری "سیدتی"