سبەی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان كۆده‌بێته‌وه و دوو پرس تاوتوێ بكات؛ پرسه‌كان په‌یوه‌ندییان به نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی گوت، سبه‌ی 2ـی ته‌ممووزی 2025، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان كۆدەێتهوه.
کوردستان24 زانیویەتی، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێى دەرئەنجامى گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا له باره‌ی نەوت و بەدواداچوون بۆ مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى مووچەخۆرانی هه‌رێمی دەكات.
چوارشەممە 25ـی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و جەختی لە کارکردن و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردەوە.