ده‌شێت كۆریای باكوور داوای رێككه‌وتن له ئه‌مریكا بكات
گوشاری زۆری له‌سه‌ره
K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
هاوكات له‌گه‌ڵ یادی 72ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆریای باكوور له 9ی ئه‌یلوول، ئابووری وڵاته‌كه به دۆخێكی پڕ مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌و گه‌رده‌لوول و زریانه به‌هێزه‌ی كۆتایی مانگی ئاب رووی له ناوچه‌كه كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه چاینه مۆرنینگ پۆست، پسپۆرانی بواری كاروباری ده‌ره‌وه ده‌ڵێن: "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر كۆریا، كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆریای باكوور تووشی ئاسته‌نگییه‌كی گه‌وره بۆته‌وه له دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك".
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی ترس له كۆرۆنا، كۆریای باكوور هه‌موو هاتووچۆیه‌كی له‌گه‌ڵ چین و رووسیا بڕیوه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له شاری ووهان-ی كه‌رتی هێبی چین تۆماركرا. ئه‌م هۆكاره‌ش بۆته هۆی خنكاندنی كه‌رتی ئابووری وڵاته و دابڕانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته‌ی دراوسێ.
رۆژی 26ی ته‌ممووز، ئاژانسی ده‌نگوباسی كۆریای باكوور به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاند كه كه‌سێكیان له سێداره داوه دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه به‌ره‌و كۆریای باشوور رۆیشتووه و دواتر به شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی كایسونگ كه ده‌كه‌وێته به‌شی باشوور، كاتێك ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری كۆرۆنا ڤایرۆسه.
به‌رپرسانی كۆریای باكوور پێیانوایه زیانی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌مخۆراكی و كه‌می پێداویستی پزیشكی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقه ئابوورییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته سه‌ری.
پێشتریش كۆریای باكوور رێگری كرد له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی سارس له ساڵی 2003 و په‌تای ئیبۆلا له‌ساڵی 2014.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له‌كۆتایی مانگی ئاب، گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزی زریان و لافاو رووی له كۆریای باكوور كرد كه كاریگه‌ریی خراپی هه‌بوو بۆ سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه و به‌شێكی گه‌وره‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی په‌كخستووه.
له‌مانگی ئاب، كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌ردانی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی كرد. ئه‌مڕۆش 9ی ئه‌یلوول كیم دووباره سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كرده‌وه و رایگه‌یاند كه له كۆتایی مانگی 10 ناوچه‌كه ده‌بێت به ته‌واوی ببوژێته‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حزبی كرێكارانی كۆریای باكوور كردووه كه چ هه‌نگاوێك بنرێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی كۆمرۆك له‌كه‌رتی هامگیونگ-ی باشوور.
گه‌رده‌لوولی میساك نۆیه‌مین گه‌رده‌لووله كه له‌م وه‌رزه‌دا هه‌ڵیكردۆته سه‌ر ناوچه‌كه كه به هه‌زاران خانووی وێران كردووه و 59 پردی هاتووچۆی رووخاندووه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆریای باكوور جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه تا 10ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر) ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه وێران بووه، به‌ته‌واوی ئاوه‌دانكرێنه‌وه.
كۆریای باكوور له 10ی تشرینی یه‌كه‌م به‌هۆی یادی 75 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی كرێكارانی كۆریای باكوور مانۆرێكی سه‌ربازی رێكده‌خات.
كۆریای باكوور ماوه‌ی زیاتر له 5 مانگه هیچ مووشه‌كێكی بالیستی تاقینه‌كردۆته‌وه له‌كاتێكدا له‌كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019، كیم جۆنگ ئون له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڵێنیدا كه مووشه‌كێكی ستراتیژی نوێ تاقیبكاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانی په‌كین- چین، سستی ئابوری كۆریای باشوور بێبه‌شده‌كات له گه‌یشتن به به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی نوێ و ده‌شێت دواجار بۆ گفتوگۆ ملكه‌چی ئه‌مه‌ریكا ببێت.