تاوەکو 2050 زیاتر لە ملیارێک کەس کۆچ دەکەن
هەڕەشەکانی ژینگە و نەبوونی خۆراک خەڵک ناچار بە کۆچ دەکات
K24 - ھەولێر
تاوەکو ساڵی 2050 زیاتر لە ملیارێك كەس لە سەرتاسەری جیھان کۆچ دەکەن.
بەگوێرەی راپۆڕتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، لێكۆڵینەوەیەكی نوێی تایبەت بە ھەڕەشەكانی سەر ژینگە لەسەر ئاستی جیھان دەریدەخات، تا ساڵی 2050 بەھۆی گەشەی خێرای دانیشتووان و نەبوونی خۆراك و ئاوی پێویست، ھەروەھا زیادبوونی كارەساتە سرووشتییەكان، زیاتر لە ملیارێك كەس کۆچ دەکەن.
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووانی جیھان تا ساڵی 2050 بۆ 10 ملیار كەس بەرزبێتەوە، ئەوەش فشار لەسەر سەرچاوەكانی داھات دروستدەكات، بەوهۆیەشەوە ناكۆكییەكان زیاد دەكەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ملیارێك و 200 ملیۆن كەس مەترسیان لەسەرە لە ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاوست و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە تاوەکو ساڵی 2050 ناچار دەبن كۆچ بكەن.