سامانی دۆناڵد ترەمپ کەمدەكات
لیستی دەوڵەمەندانی جیهان لە ریزبەندی 352ـەمینیدایە
K24 - ھەولێر
کۆرۆنا زیانی گەورەی بە کۆمپانیاکانی دۆناڵد ترەمپ گەیاندووە و ئێستا لە لیستی دەوڵەمەندانی جیهان لە ریزبەندی 352ـەمینیدایە.
بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی گۆڤاری فۆربیس، جێف بیزۆس دامەزرێنەری كۆمپانیای ئامازۆن بۆ 3 ساڵی لەسەر یەك، بە دەوڵەمەندترینی پیاوی جیهان دەستنیشان دەكرێت، کە سامانەکەی دەگاتە 193 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ھەرچی سامانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە، دوای ئەوەی كۆرۆنا زیانی زۆری بە باڵەخانە و ھۆتێل و ھاوینە ھەوارەكانی گەیاند ، ناوی لە ریزبەندی دەوڵەمەندانی ئەمەریكا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی و لە 352ـەمینی لیستەكەدا ھاتووە و كۆی سامانەكەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە .
ھاوكات كۆی سامانی 400 دەوڵەمەندترین كەس لە ئەمەریكا ژمارەیەكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆماركردووە و گەیشتووەتە 3 ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار.