په‌رله‌مان لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌كانی بۆ دۆسیه‌ی "هه‌ڕه‌شه‌كردن له په‌رله‌مانتاران" پێكهێنا
په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، ئێمه داوامان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، لیژنه‌یه‌ك بۆ ده‌رخستنی راستیی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له په‌رله‌مانتارێك درووست بكرێت و ده‌نگمان بۆ داوه و داواشمان كردووه، لیژنه‌كه هیچ په‌رله‌مانتارێكی پارتی تێدا نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی "نه‌وه‌ی نوێ"، رایگه‌یاند، له لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری پارتی و په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و پێی وتراوه "پێمان ناخۆشه مندڵه‌كانت بێ ناز ده‌بن".
كازم فاروق، له‌سه‌ر كاغه‌زێكی سپی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی نووسیبوو و راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كرد.
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو ره‌تیكرده‌وه، هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌یان قسه‌ی له‌و جۆره‌ی كردبێت و هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كردبێت.
گوتیشی: ئێمه به ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای لیژنه‌ی ده‌رخستنی راستییه‌كان ده‌كه‌ین و با لیژنه‌كه‌ش هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه‌ی تێدا نه‌بێت و با به‌دواداچوون بۆ راستیی و ناڕاستی ئه‌و بابه‌ته بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه ئاماده نین له‌گه‌ڵ هیچ فراكسیۆنێك كۆببینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، فراكسیۆنه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی به‌دواداچوونی لیژنه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و رایگشتی روونبكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فراكسیۆنی پارتی، وه‌ك زۆرینه به چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانێت بۆ كاری په‌رله‌مانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و هیچ كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌كراوه و ئه‌و بابه‌ته‌ی باسكراوه، ته‌نیا بۆ سۆشیال‌میدیا بووه.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه له 7 په‌رله‌مانتار پێكهێناوه، كه هیچ كامیان پارتی و یه‌كێتی نین.