بەرەبەیانی ئەمڕۆ 37 کەس لە غەززە کوژران

بەشێک لەوانە لەکاتی چاوەڕوانی هاوکاری مرۆیی دا بوونە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ژمارەیەک هاووڵاتیی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، بەشێک لەوانە لەکاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی دا بوونە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تەمووزی 2025، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە 37 کەس کوژراون ، 90 کەسیش بریندار بوون.

شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆیان ڕاگەیاندووە، 15 کەس لە کاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە.

هەروەها لەکاتی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانە و خێوەتی ئاوارەکان لە غەززە 22 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، کە بەشێک لەوانە ئافرەت و منداڵ بوونە.

لە دوای ڕووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـەوە زیاتر لە 56 هەزار کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و نزیکەی 132 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، بەهۆی دوایین هێرشی ئیسرائیل 37 کەس کوژراون کە 15 کەسیان لەکاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی بوونە.