نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای دابەزینەکەی دوێنێ

K24- هەولێر:

دوای دابەزینەکەی دوێنێ چوارشەممە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

دوێنێ چوارشەممە، بەهۆی دابەزاندنی نرخی بەرهەمی نەوت لە لایەن سعوودییەوە، نرخی نەوت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ بە رێژەی 2.5% نرخی نەوت بەرزبووەوە.

یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 40 دۆلار و 79 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 38 دۆلار و پێنج سەنت بەرزبووەوە.

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ، نرخی نەوتی لە مانگی چواری ئەمساڵ بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهان دا.

Reuters