دایكه عالییه له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه مه‌به‌ستی قسه‌كانی بۆ كازمی روون ده‌كاته‌وه
به كازمیم گوت: ئه‌و نمه‌كه‌ی كوردستانت ئه‌مانه‌ت بێت، وه‌ك ئه‌وانی دیكه سته‌م له كوردستان مه‌كه
K24- دهۆك:
دایكه عالییه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه دوێنێ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پارێزگای دهۆك له قه‌ڵای نزاركێ به كازمی گوت: "ئه‌مانه‌تی تۆ كوردستان"، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه مه‌به‌ست و ئامانجی قسه‌كانی روون ده‌كاته‌وه.
دایكه عالییه ده‌ڵێت: مسته‌فا كازمی پێی گوتم: من نانی كوردستان‌م خواردووه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه به كازمیم گووتوه: هه‌ر كه‌سێك هاتووه نانی كوردستانی خواردووه، به‌ڵام سته‌می له گه‌له‌كه‌مان كردووه و هیچ سوودێكی بۆ كورد نه‌بووه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كورد خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدانیان كردووه و سه‌رۆكی خۆمان هه‌یه و كه‌سی دیكه‌مان نییه.
له‌باره‌ی مه‌به‌ستی قسه‌كانیشی بۆ مسته‌فا كازمی گوتی: به كازمیم گوت: ئه‌و نمه‌كه‌ی كوردستانت ئه‌مانه‌ت بێت، وه‌ك ئه‌وانی دیكه سته‌م له كوردستان مه‌كه.
جێگای ئاماژه‌یه، دایكه عالییه خاوه‌نی 8 ئه‌نفالكراوه.
H.B