بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک نرخی نەوت دادەبەزێت
نرخی نەوت بە درێژایی هەفتەی رابردوو 6% دابەزیوە
K24 - ھەولێر
بۆ دووەم هەفتە لەسەر یەک نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و شارەزایانی دەڵێن، خستنەڕووی نەوتی جیهانی زیادیکردووە، لە کاتێکدا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دابەزینە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە کۆتا رۆژی مامەڵەدا بە رێژەی 0.6% دابەزی بۆ 39.83 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە بەرامبەردا بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس تەنیا سێ سەنت بەرزبووەوەو نرخی ههر بهرمیلێكی گهیشته 37.33 دۆلار. بەڵام لەسەر ئاستی تێكڕای هەفتانەدا خاوی ههردوو جۆرە نەوتهكه بە رێژەی 6% دابەزین.
پێچەوانەی پێشبینییەکانیش نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکاش بە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، کە هۆکارەکەی سستبوونەوەی کاری پاڵاوگەکانه لهو وڵاته.