ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان: 574 تووشبوو و 12 گیانلەدەستدان
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد؛ 574 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 12 کەسی دیکەش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، 500 کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترینیان (218 کەسیان) دانیشتووی هەولێرن.
دەقی راگەیەندراوەکە:
١. پشکنین: (٤٥٣٠ پشکنینی نوێ)
(١١٤٨ هەولێر)، (٦٢٦ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٢٦٠١ دهۆك)
٢. تووشبوو: (٥٧٤ تووشبووی نوێ)
(١٥٦ هەولێر)
(٧٩ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٣٠٧ دهۆك)
٣. چاکبوون: (٥٠٠ چاکبوون)
(٢١٨ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢١٤ دهۆك)
(١٥ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٢ مردن)
(٣ هەولێر)
(٣ سلێمانی)
(٦ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٧٥١٢٥ (١٤٣٠٦٠ هەولێر، ٩٨٢٣٧ سلێمانی، ١٣٠٣٤٧ دهۆك، ٣٤٨١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٥٩٨٣ (١٤٠٦٧ هەولێر، ١٣٤٤٦ سلێمانی، ٧٢٧٦ دهۆك، ١١٩٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٢٨٢٦ (١٠٤١٦ هەولێر، ٨٨٧٣ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٨٣٧ (٣١٦٥ هەولێر، ٣٨٦٤ سلێمانی، ٤٧٤٨ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)
مردن ١٣٢٠ (٤٨٦ هەولێر، ٧٠٩ سلێمانی، ١٠٥ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی ئەیلول ٢٠٢٠