"گۆڕانكاری لە پڕۆژە بودجەی عێراق دەكرێت"
بۆ دوومانگە و تەنیا رەشنووسێکە
K24 - ھەولێر
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژە بودجەی 2020 کە حکومەت رەوانەی پەرلەمانی کردبوو، بۆ دوومانگە و تەنیا رەشنووسێکە و دەتوانرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی رایگەیاند، ئەو پڕۆژە بودجەیە بۆ دوو مانگە، زیادبوونی ژمارەی فەرمانبەران و دەرهاویشتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەندین قەیرانی دیکە بارگرانی بۆ بودجەکە زیادکردووە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، لە چەند ساڵی رابردوودا عێراق توانیویەتی سەرچاوی دیکەی داهات زیاد بکات، كە تەنیا پشتی بە نەوت بەستبوو. هاوکات بە ئاستەمیشی دەزانێت عێراق لە ماوەیەکی کورتدا بەسەر قەیرانەکان زاڵ بێت.