پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و کەشێکی گەرم دەست پێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی هەینی پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و شەپۆلێکی گەرم ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەمموزی 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی گەرم و شێداری زەریایی هندی پێشبینی دەکەم سبەی هەینی، بە چەند قۆناغێک پلەکانی گەرما بەرز بێتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتووش گەرمترین کاتەکانی ڕۆژ بێت، بە جۆرێک لە گەرمیان پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما 49 بۆ 50 پلە سلیزی بەرز بێتەوە، ئەمەش دووەمین شەپۆلی گەرمی چالاکە لەماوەی دەستپێکی وەرزی هاوین بگاتە ناوچەکانمان.

دەشڵێت: ئەم هەوا گەرمە شێدارە بۆماوەی هەفتەیەک یان زیاتر لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەرێژەیەکی کەم، بەڵام دووبارە لەنێوان 21 بۆ 22 مانگ هەڵکشانی پلەی گەرما دەست پێ دەکاتەوە.

زۆربەی کاتەکان خێرایی با چالاکە بەڕێژەی 23کم لە کاتژمێرێکدا ئەگەری گڕەبای هەیە.

پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان؛

هەولێر : 48

سلێمانی :44

کەرکووک :49

هەڵەبجە :45

دهۆک : 46

سۆران :41

گەرمیان :49-50

ڕاپەڕین :45