دڵشاد شەهاب: سەرۆک بارزانی هەوڵێكی زۆری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پەکەکە و تورکیا داوه
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە؛ دهشڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئهم پرۆسە گرنگه دەکات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەممووزی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان سبهی میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و چارەنوسساز دەکات، هیوادارین سەرەتایەکی باش بێت بۆ بەڕێوەچوونی هەنگاوی زیاتری پرۆسەکە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی: هەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئاشتیی بووە، سەرۆک بارزانی هەوڵی زۆری داوە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمە بە باشترین شێوە.
دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان زەرمەندی سەرەکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان پەکەکە و تورکیا بووە، هیچ کەس و لایەنەک لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستانەوە میوانداری نەکراوە، چونکە ئێمە لایەنی هاریکارین.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، لە داهاتوودا حکوومەتی هەرێم گرنگی زۆر بە ئاوەدانکردنەوەی هەموو ئەو ناوچە دەڤەرانە دەدات، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان زیانیان بەرکەتووە و دانیشتوانەکانیان نەیتوانیوە تێیدا به ئارامی بژین.
بڕیار وایە سبەی هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت.