پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەستی پێکرد

پرۆسەی چەکدانانی گرووپێکی ئەندامان پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سوورداش دەستی پێکرد، بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، لە قۆناغی یەکەمدا، 20 بۆ 30 ئەندامی پەکەکە چەکەکانیان دادەنێن وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، لە ڕێوەڕەسمی چەکدانانی پەکەکە، هێمن هەورامی، نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداریی کردووە لەگەڵ شاندێکی باڵای دەم پارتی  و پارت و لایەنە سیاسییەکانی باشوور و باکووری کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.

دوای 41 ساڵ لە خەباتی چەکداریی و کوژرانی زیاتر لە 40 هەزار کەس لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە، دوای بانگەوازیی 27ـی شوباتی 2025ـی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆ هەڵوەشاندنەوە، کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: پابەند دەبن بە بانگەوازەکەی عەبدولڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان، دووپاتیشی کردەوە، پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، هێزێکی زۆری ئەمنیی لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە، سەرباری ئەوەی لە ئاسمانەوە، فڕۆکەی هەلیکۆپتەر چاودێریی ڕەوشی ئاسایشی ناوچەکە دەکات.

ئەشکەوتی جاسەنە

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment