دەوڵەت باخچەلی: ئەردۆغان خۆی بە خاوەنی پرۆسەی ئاشتی دەزانێت

دەوڵەت باخچەلی
دەوڵەت باخچەلی

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە یەکەم کاردانەوەی بەرانبەر چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دەڵێت: بە دانانی چەک، ڕۆژانی ناخۆش کۆتاییان دێت.

هەینی 11ـی تەممووزی 2025، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە یەکەم لێدوانی سەبارەت بە دانانی چەکی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دەڵێت: ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا خۆیان بە خاوەنی پرۆسەی ئاشتی دەزانن، دەشڵێت: ناوچەکەمان ڕۆژانی مێژوویی تێدەپەڕێنن و تورکیا ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەممووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سورداش بە دانانی چەکی 30 ئەندامی پەکەکە بەڕێوەچوو، ئەمەش دوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کە لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ داوای لە پەکەکە کرد کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنن لە تورکیا و رێگەی دیموکراتی بگرنەبەر لە تورکیای نوێدا.