لە عێراق گرفتی کەم ئاوی زیاتر دەبێت و لە کوردستانیش تا 30 ساڵ کێشەی ئاو چارە کراوە

ئاو یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی عێراق، تا ئێستا نەتوانراوە گرفتی ئاو زۆربەی شار و شارۆچکەکانی چارەسەر بکرێت، هاووڵاتییان بەردەوام گلەیی و ناڕەزاییان بەرامبەر حکوومەت هەیە.
لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی عێراق لەم چەند ساڵەی دواییدا هەنگاوی گەورە و گرنگ نراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو، یەکێک لەو پڕۆژانەش، پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو لە هەولێر، کە کێشەی 30ـی ساڵی سەنتەری پایتەخت چارەسەر دەکات، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو بێت، بەمەش گرفتی ئاوی سەرجەم گەڕەکەکانی هەولێر چارە دەبێت.
هاووڵاتییەکی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئاو نییه، ئاو به‌ته‌واوی لەبەر چاومان ون بووە، ته‌نیا ئاوی بیره‌كان ماوه و ئێمه پشتی پێ ده‌به‌ستین، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت بیرت هه‌بێت، یانیش نابێت ئاوت هه‌بێت، واتا ئاوی پاك نه‌ماوه و ئێمه ئاوی خواردنه‌وه ده‌كڕین، به‌ڵام بۆ شوشتن و فێنككه‌ره‌وه‌كان ته‌نیا ئاوی بیرمان هه‌یه.
هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: هه‌ر به‌رمیلێكی ئاوی خواردنه‌وه به 30 تا 40 هه‌زار دینار ده‌كڕین، خه‌ڵك كرێكاره و كرێی ڕۆژانه‌ی هه‌مووی بۆ ئاوه، ئاوی پاك له‌كوێیه؟ كوا خزمه‌تگوزارییه‌كان؟.
هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: له‌كاتی هه‌ڵبژاردن ترۆمپایهكی ئاویان لێره دانا، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه و دوای دۆڕانیان له پرۆسه‌كه‌دا ترۆمپاكان هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه و ئێستاش ئێمه بێ ئاوین و بۆرییه‌كانی ئاویش له‌ناو چوون.
ساڵانه سه‌دان ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه ته‌رخان ده‌كرێن، به‌ڵام دۆخی ڕاستەقینەی زۆرێك له ناوچه‌كان پێچه‌وانه نیشان ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌بیندرێت، كه تێیدا ئاوی پاك به ئاوی بیره‌كان گۆڕدراوه و خزمهتگوزاریهكانیش بوونیان نییه، با بزانین واقعی خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌ولێر چۆنه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان هەنگاوی باشی ناوە بۆ چارە کردنی کێشەی ئاوی ماڵان.
پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو لە هەولێر یەکێکە لەو پڕۆژانە کە تا 30 ساڵ کێشەکانی ئاو لە سەنتەری پایتەخت چارەسەر دەکات.
پڕۆژەکە لە توانای دایە لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ شار دابین بکات کە دەکاتە سەدا 60ـی پێویستی ئاوی هەولێر، ڕێژەی سەدا 40ـی دیکەش لەڕێگەی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز یەک ودوو وسێ، دابین دەکرێت.
ساڵی ڕابردوو سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرایی گەیاندنی ئاوی دانا، کە بەگوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، کارکردن لە پڕۆژەکە 24 کاتژمێرییە ئەمەش وایکردووە تائێستا زیاتر لە سەدا 75ـی پڕۆژەکە تەواو بێت، هاووڵاتیانیش ئەو هەنگاوەی حکوومەت بەرز دەنرخێنن کە لە بێ ئاوی هاوین ڕزگاریان دەبێت.
محەممەد خەلیل، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، من زۆر سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و دەستخۆشی لێ دەکەم، حکوومەتی هەرێم باوکی ئەم میللەتەیە ئەگەر ئەم حکوومەتە نەبێت ئەم کارە ناکرێت.
عومەر قەیس، هاووڵاتی دەڵێت: حکوومەتی هەرێم جێگای ئەوەیە دەستخۆشی لێبکرێت، کارێکی باشی کردووە و پرۆژەیەکی باشە.
هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆشبێت، دەستخۆشی لە حکوومەت دەکەم بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە، نزایان بۆ دەکەین لە بەڵا بە دور بن و کوردستانیشمان بۆ ئاوەدان بێت.
بڕیارە تا کۆتای ساڵی 2025 پڕۆژەی فریاگوزاری خێرایی گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر تەواو بکرێ و سەرجەم گەڕەکەکانی شار ئاویان پێبگات.