نێچیرڤان بارزانی: هەنگاوی ئەمڕۆی پەکەکە پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه
نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەڵێت: هەنگاوی ئەمڕۆی پەکەکە پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه.
هەینی 11ـی تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی چەکدانانی پەکەکە بڵاو کردەوە و تێیدا داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى کردەوە و پێشوازیى له‌هه‌نگاو‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان کرد كه له ڕێوڕە‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: ئەمە هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو، دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ته‌واوى پابه‌ندییانی به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات کردەوە، دەڵێت: له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كى پێويست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. دەڵێت: له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشي لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان کردووە بۆ ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، گوتی: به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌كه‌ن.