بەهۆی لەسێدارەدانی گەنجێک سەردانی زەریف بۆ ئه‌ڵمانیا هەڵوەشێندرایەوە

ئەو گەنجەی لە سێدارە دراوە پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانە

K24 - ھەولێر

دوای لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری، پاڵەوانی زۆرانبازی ئێرانی، ئەڵمانیا سەردانی محەمەد جەواد زەیف وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ وڵاتەكە هەڵوەشاندووەتەوه.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، بڕیار بوو زەریف دوێنێ 13/9/2020 سەردانی بەرلین بکات و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا کۆببێتەوه.

نەوید ئافکاری و دوو برای دیکەی لەسەر خۆپێشاندانەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی ئێران دەستگیر کران و خۆشی بەتۆمەتی کوشتنی پاسەوانێک به دوو جار لەسێدارەدان و شەش ساڵ زیندان سزادرا. هەریەکه له وەحید و حەبیب براکانی نەویدش به 54 ساڵ و 27 ساڵ زیندان سزادراون.

نەوید ئەفکاری که بەردەوام له دادگا تۆمەتەکانی رەتکردبووەوه، به‌ڵام لەسێدارەدرا و له‌ رێوشوێنێکی ئەمنیی توند دا بەخاک سپێردرا.

نەوید ئەفکاری
نەوید ئەفکاری