زیانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمەریکیی ساڵانێکە چاودێری بۆردومان و لەشکر کێشیەکانی تورکیا و ئێران دەکات بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، لە نوێترین ئاماریشدا باسی لە زیانەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە.

بە گوێرە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، 183 گوند بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە بە تەواوی چۆڵکراون، جیا لەمانیش 602 گوندی دیکە نیمچە چۆڵکراون، واتە بەشێکی کەم لە دانیشتوانەکانیان ماونەتەوە، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا حاکم فەرهاد وردەکارییەکان باس دەکات.