د. سەباح بەرزنجی ئازاد کرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی تەمموزی 2025، سەرچاوەیەک لەئاسایشی سلێمانی بەکوردستان 24ـی ڕایگەیاند، دوێنێ دکتۆر سەباح بەرزنجی، دوای گەرانەوەی بۆ سلێمانی لەیەکێک لەبازگەکان ناوی چواری لێکچووی هەبووە، بەو هۆیەوە دەستگیر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: دوای بردنی د. سەباح بەرزنجی، بۆلێکۆڵینەوە بەهۆی ئامادەنەبوونی دادوەر ئازادکردنەکەی دواکەوت بۆ ئەمرۆ دۆسیەی داواکراوەکە پەیوەندی بەوەوەنەبووە.

د. سەباح بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووتری کۆمەڵی دادگەریی کوردستانە.

کەسوکارەکەی ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی کۆمەڵی دادگەریی بە کوردستان24، یان ڕاگەیاندووە، د. سەباح، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە. ئەو هێزانەش پۆلیس نەبوون، تائێستاش هۆکارەکەی دیار نییە لەسەر چی دەسگیر کراوە. 

د. سەباح بەرزنجی جیا لەوەی پەرلەمانتاری پێشووتر بووە، لە پەرلەمانی عێراق، مامۆستای زانکۆیە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان و کوڕی پێشەوای کۆچکردووی کۆمەڵی دادگەرییشە.