چیدەم کلچگون ئوچار: 11ـی تەممووز ڕۆژێکی مێژوویی بوو
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان(دەبەپە)، چیدەم کلچگون ئوچار ئاماژە بەوەدەکات" پرسی کورد نابێت بە تێگەشتنی ئەمنیی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، پێویستی بە گۆڕانکاری، هەموارکردنەوەی یاسایی و دانپێدانانی یاسایی هەیە".
دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان( دەبەپە)، چیدەم کلچگون ئوچار گوتی: "11ـی تەمموز بۆ چارەسەری پرسی کورد بە شێوازێکی دیموکراتی و جێبەجێکردنی سیاسەتی دیموکراتی، ڕۆژێکی مێژووی بوو، دەڵێت: ئەمە کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگبوو، گرووپێکی 30 کەسی چەکەکانیان دانا و سووتاند، مەبەست لێشی، بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتە و مزگێنی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ بوو.
لەبارەی ئەو هەنگاوانەی لەمەودوا دەنرێن لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا، کلیچ گون ئوچار گوتی: "هەر هەنگاوێک بنرێت بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا زۆر گرنگە، دەڵێت: دەوڵەت و حکوومەت تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی تەنیا گوتار ماونەتەوە، سەرۆککۆمار لەیەکەم کاردانەوەیدا گوتی: لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک بۆ پرۆسەی ئاشتی دروست دەکەین، بەڵام بە کردارەکی ئەوە نەکراوە، بەمەش هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە سەختە.
چیدەم کلچگون ئوچار گوتی: چارەسەری پرسی کورد پێویستی بە ڕیفۆرمە لە تورکیا، پێویستە هەنگاو بۆ دەرکردنی چەند یاسایەک بنرێت لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکە،ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی کۆمیسیۆن بە چەکدانان کۆتایی نایەت، بەڵکو ئەرکی سەرەکی دەبێت لێرە بەدواوە دەست پێ بکات لە پرسی داننان بە ناسنامەی کورد بە شێوەیەکی یاسایی، دەڵێت: ئەم هەنگاوە نەک تەنیا بۆ کورد، تەنانەت بۆ هەمووان گرنگە.