سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی فەڕەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، سەرۆک بارزانی لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسا کرد.

بارەگای بارزانی ئاماژەشی داوە، لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر ئامادە کرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوە چوو، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانی فەرەنسای لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد.