سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوت دەکات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوت دەکات لە کوردستان، دەڵێت: پێویستە حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان.
سێشەممە 15ـی تەممووزی 2025، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوتی کوردستان بڵاوکردووەتە و تێیدا دەڵێت: به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
دەشڵێت: حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان، ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.