ئەنجوومەنی وەزیران، مووچەی فەرمانبەران و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی فەرمانبەران، هەناردەکردنەوەی نەوت و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت كۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی داراییی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و پێشهاتەكانی تایبەت بە مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەكرێت.